لاهور شێخ جەنگی بە دڵی پارتی قسە دەکات

لاهور شێخ جەنگی کە لە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کاری بووەتە بەشداری لە پرسە و سەردانی یارگا و شەقام و شوێنە گشتییەکان، ڕایگەیاندووە کە گەشبینە بە داهاتووی هەرێمی کوردستان و ئەوەی هەیە تێپەڕ دەبێت.

هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ناکۆکی و ئو دۆخەی هەیە، هەر گەشبینە و تێدەپەڕێت.

لاهور شێخ جەنگی لە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ڕایگەیاند کە ئەم کەشە سیاسییە ناتەندرووستە بەردەوام نابێت.

میدیاکانی پارتی بە گرنگییەوە لێدوانەکانی لاهور شێخ جەنگییان بڵاو کردووەتەوە.