لاهور شێخ جەنگی ئەمجارەش شکستی هێنا

لە پاش ڕووداوەکانی 8 ی تەمموزی 2021 ی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی بەردەوام لە هەوڵی گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسیدا بووە، دوایین نموونەشی پرۆژەی سیاسی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک بووە.

لاهور شێخ جەنگی ناتوانێت لیستی تایبەت بە خۆیی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک هەبێت.

کێشەی یاسایی هۆکاری ئەوەیە کە لاهور شێخ جەنگی نەتوانێت بۆ ئەو هەڵبژاردنانە لیست ڕابگەێنێت و تەنیا پشتگیری یەک لیستی دەکات لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەی کە پێشکەشی کردووە.

بە هۆی ئەوەی کە لە یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق داواکاری بۆ بەشداریکردن لە سەر بنەمای لیست نییە، بەڵکوو دەبێت موڵەتی فەرمی حیزب هەبێت، لاهور شێخ جەنگی ناتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات.

پێشتر باس لەوە کرا کە لاهور شێخ جەنگی لە چوارچێوەی پرۆژەکەی بۆ یەک دەنگی کورد لە کەرکوک، لیستێکی بە ناوی لیستی گەل دەبێت.

ئەگەرێکی زۆرە ناوبراو لە ڕاگەیاندنی لیستی گەل پاشگەز ببێتەوە و دیسانەوە تا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بە چاوەڕوانی بمێنێتەوە.