لاهور شێخ جەنگی: ئابوری سەربەخۆ هەڵەیەکی کوشندە بوو

هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئابوری سەربەخۆی بە هەڵەیەکی کوشندەی سەرکردایەتی هەرێم ناو بردووە.

لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندووە کە پێش دەستپێکردنی سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ، 21 ی هەموو مانگێک مووچەی خەڵک دەدرا و شوێن نەبوو خەڵک پارەی تێبکات.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ، تەنیا حیزب و لایەنێک سوودی بە دەست هێناوە و گەلی بە برسی ماوەتەوە و دۆخی هەرێمی کوردستانیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەراپتر بووە.