لافاو بۆ هەولێرییەکان: دێمەوە خزمەتتان
لە هۆشدارییەکی کەشناسی کوردستاندا هاتووە کە لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست لە سەر هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەک شەممە باران بارین لە سەر تەواوی ناوچەکە بە شێوەی مامناوەند دەست پێبکات بەڵام قورسایی ئەم کاریگەرییە ڕۆژی دووشەممە دەبێت.
لە سەر دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر بە توندی هۆشداری داوە. بەرپرسانی پارتی پێشتر چارەسەری ئەمەیان ڕاگەیاندووە. سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە کە لە کاتی لافاداو دەنگە دەنگ بکەن با خەڵک ئاگادار ببنەوە. هەروەها ئومێد خۆشناو پارێزگاریش داوایکردووە کە خەڵک لە کاتی لافاودا بچنە شوێنی بەرز. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمیش موڵەتی تەقەی لافاوی بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی خەڵک دەرکردووە.