كێشە ناوخۆییەكانی پارتی روو لە زیادبوونن
رۆژ لە دوای رۆژ كێشە ناوخۆییەكانی پارتی روو لە زیادبوونن، ئەمەش لە رۆژانی پێش هەڵبژاردن بە روونی دەركەوتن و لەئێستاشدا بە ئاشكرا دەبینرێن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، باڵی خۆسەپێنی پارتی بە سەرپەرشتیی پاراستن بەردەوامن لە تەسفییەی حسابی دوورخستنەوەی ئەوانەی سەر بە مەسرور نین، تەنانەت ئەگەر كەسە نزیكەكانی خۆیشی بن.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “دیارترین و نوێترین نموونە دوێنێ بوو، كاتێك میدیاكانی سەر بە پاراستن و مەسرور، وتەی نێچرڤان بارزانی-یان لە پانێڵەکەی مێری نەگواستەوە”.