كۆكردنەوەی واژوو بۆ تەوتین بەردەوامە

ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند كۆكردنەوەی واژوو بۆ تەوتین بەردەوامە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ جێبەجێكردنی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا فراكسیۆنی یەكێتی 125 ئیمزای پەرلەمانتارانی بۆ كۆكردووەتەوە، ئەوەش بەمەبەستی پشتیوانی لە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بەجێبەجێكردنی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، توانیومانە تا ئێستا 115 پەرلەمانتارو سەرۆكی 10 فراكسیۆنی كوردستانی و عیراقی واژوو لەسەر یاداشتەكەی فراكسیۆنی یەكێتی بكەن هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژووش بۆ هەمان مەبەست بەردەوامی دەبێت، چونمە ئەوە بەئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەرەنتی بكەین و ڕزگاری بكەین لە مەترسی دواكەوتن و بڕینی مووچە.