قەیرانێکی گەورە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

کێشە و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان ڕوویان لە زیادبوون کردووە و لە ئێستاشدا بە هۆی لاوازبوونی کەرتی تەندرووستییەوە، نەخۆشی کۆلێرا لە زۆربەی ناوچەکان بڵاو بووەتەوە.

لە هەرێمی کوردستان و لە زۆربەی ناوچەکان توشبووانی کۆلێرا زیادیان کردووە. لە هەولێر، سلێمانی، گەرمیان و ناوچەکانی دیکەش ئەم نەخۆشییە لە پەرەسەندندایە.

کۆلێرا نەخۆشییەکی گوازراوەیە و ئەگەری ئەوەش هەیە خەڵکێکی زۆر تووشبی ببێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندرووستی هیچ پلانێکی ڕوبەڕوبونەوەی ئەم نەخۆشییەیان ڕانەگەیاندووە.