قەیرانی مووچە بەردەوامە؛ مەسرور بارزانی شکستی هێناوە
لە سایەی حکومەتەکەی مەسرور بارزانیدا هەواڵی مووچە لە هەرێمی کوردستان بووەتە یەکەم هەواڵی خوازراوی خەڵک لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان، ماڵپەڕەکانی هەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. ئەگەر بە یەک وشە باسی مووچە بکرێت بە هەزاران بینەر و خوێنەری دەبێت، ئەمەش لوتکەی قەیرانی دارایی و شکستی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.
مەسرور بارزانی پابەندی بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی هاوبەش لە گەڵ حکومەتی عێراق نییە. کێشەکە لەوەدایە کە لیستی مووچەی حکومەتی هەرێم پڕە لە ناوی دووبارەکراو، مردوو، بندیوار و کەسانی بیانی بە تایبەت هێزەکانی ڕۆژ سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان.
هەروەها حکومەتەکەی مەسرور بارزانی نەک تەنیا نەوتی هەرێم ڕادەستی حکومەتی عێراق ناکات، لە داهاتی ناوخۆش بڕێکی زۆر کەم ڕەوانەی بەغدا دەکات، ئەمەش وایکردووە کە قەیرانی مووچە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت و هۆکاری سەرەکی ئەم بارودۆخەش مەسرور بارزانییە.