قومارخانە پارتییەکانی بەرداوەتە گیانی یەکتر

قادر نادر چالاکوان ئاشکرای کردووە کە رۆژی ٣ ی ئەم مانگە بەرێوبەری پۆلیسی ئاکرێ، عەمید قاسم زێباری، هەلدەستێت بە داخستنی قومارخانەیەك لە گوندی نهاوا کە گوندێکی سورچییەکانە.

لە ناو مەزرعەیەک قومارخانەیەك، درووست کرابوو کە دوو سێ ساڵە قوماری تێدا دەکرێت خاوەن مەزرەعەکە عەمیدێکی پارتییە بە ناوی شێخ دیفاح سورچی و سەرپەرشتیاری قومارخانەکەش لە لایەن برازای شیخ دیفاح دەبرێت بەرێوە، لە ٣ ی مانگ بەهۆی داخستنی قومارخانەکە، ناخۆشی دەکەوێتە نێوان بەرێوبەری پۆلیسی ئاکرێ و خاوەن قومارخانەکە. شەوی ٣-٤ ئەم مانگە لە درەنگانی شەودا سەرپەرشیاری قومارخانەکە دەچێتە پێش ماڵی بەرێوبەری پولیسی ئاکری، یەك مەخزەن فیشەك بە ماڵی وە دەنێت و دوایی دەڕوات بۆ بازگەی ئاسایش کە ٢٠٠ مەترێك لە ماڵی عەمید قاسم زێباری دوورە بە بازگەکە دەڵێت ئێوە دەنگی ئەو تەقەتان بیست؟ ئەوانیش دەڵێن بەڵێ دەڵێت من بوم تەقەم لە ماڵی عەمید قاسم کرد، من بێ منەتم.

لە پاش ڕووداوی تەقەکەی ماڵی عەمید قاسم زێباری عەمیدەکی پارتی شیخ دیفاح سورچی تەلەفون بۆ عەمید قاسم دەکات و پی دەڵێت بە تەڵاق برازای خۆ تەسلیم ناکەم چیت لەدەست دێت بیکە، ئێستاش سەرپەرشتیاری قومارخانەکە هەڵهاتووە بەرەو سلێمانی، تاوانبارە بە تەقەکردن لە ماڵی بەڕێوبەری ئاکرێ ،جەندین خزم و کەسوکاری عەمید قاسم زێباری لە ماڵی کۆبونەتەوە و هەوڵ دەدرێت بەعەشایری سوڵح بکرێت.