فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە ئەجێندای باڵێكی ناو پارتی كاردەكات

میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، فەرمانگەی میدیا و زانیاری كە سەر بەحكومەتی هەرێمە بە ئەجێندای باڵێكی ناو پارتی و كابینەكە كاردەكات، بەبێ هیچ پێوەرو راپرسییەك كە دامەزراوەی بێلایەن ئەنجامی بدات، 10 كەناڵ و پەیج ریزبەند دەكات و تۆمەتبارییان دەكات بە بڵاوكردنەوەی چەواشەكاریی.

ماڵپەڕی فەرمی “pukmedia”ی زمانحاڵی یەکێتی دەڵێت، حزبێكی دیاریكراو لە رێی دامەزراوە حكومییەكانەوە كار لەسەر تەسككردنەوەی ئازادیی و تۆمەتباركردن و جیاكاریی دەكات، لەو 10 كەناڵ و پەیجەی گوایە فەرمانگەی میدیا و زانیاری پۆڵێنی كردون بەچەواشەكاریی، هیچیان لەسنووری هەولێرو دهۆك و ناوچەكانی دیكەی ژێردەسەڵاتی پارتی نین، لەكاتێكدا چەندین كەناڵ و پەیج لەهەولێر هەیە رۆژانە هەواڵی فەیك و ناڕاست بڵاودەكەنەوە، بەڵام لەڕیزبەندی فەرمانگەكەدا هیچیان تۆمار نەكراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، هەریەك لەNRT، واژو، SNN، پەیام، عەلی حەمە ساڵح، سپێدە، KNN، كۆباس، بوار، شارپریس) كە هەموویان لەسنووری سلێمانین، ریزبەند كردوەو بە چەواشەكار تۆمەتباریان دەكات.

میدیای یەکێتی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە رێی دامەزراوە حكومییەكانەوە كار لەسەر تەسككردنەوەی ئازادیی و تۆمەتباركردن و جیاكاریی دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، هەریەك لەNRT، واژو، SNN، پەیام، عەلی حەمە ساڵح، سپێدە، KNN، كۆباس، بوار، شارپریس) كە هەموویان لەسنووری سلێمانین، ریزبەند كردوەو بە چەواشەكار تۆمەتباریان دەكات.