فۆئاد حوسێن وەک نوێنەری پارتی بەڵێنی چی بە تورکیا داوە؟
ئەگەرچی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقە بەڵام زیاتر وەک نوێنەری سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەناسرێت و زۆر جاریش وەک کەسێکی پارتی دەرکەوتووە نەک ئەوەی وەزیری دەرەوەی وڵاتێکی وەک عێراق بێت.
ناوبراو لە کۆبوونەوەکەی لە گەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسی کەمپی هۆڵ و گەڕانەوەی ئاوارەکانی تاوتوێ کردووە.
ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە یەکێک لە تەوەرە دیارەکانی ئەو کۆبوونەوە بووە و فۆئاد حوسێن بەڵێنی هاوکاری تەواوی بە ئەنکەرە داوە.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی عێراق پلانی ڕوبەڕوبونەوەی گەریلاکانی پەکەکە وەک سیاسەتێکی حکومەتی بەغدا پەسەند بکات، هەر چەندە ئەو سیاسەتە لە ڕاستیدا لە لایەن پارتییەوە جێبەجێ دەکرێت.