فڕۆکەوانی بۆردومانە کیمیاوییەکەی هەڵەبجە لە هەولێر دەژی

پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا ئاشکرای کردووە کە ئەو فڕۆکەوانەی شاری هەڵەبجەی بۆردومانی کیمیاوی کردووە، ئێستا لە هەرێمی کوردستان بە ئازادانە دەژی و هیچ کێشە و گرفتێکی نییە.

مەحما خەلیل ڕایگەیاندووە کە ئەو فڕۆکەوانە عێراقییە کە کیمیاوی کرد بە هەڵەبجەدا، بەوپەڕی ئاسایشەوە لە هەولێردا ژیان بە سەر دەبات.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو فڕۆکەوانە بە چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجەیدا، خۆی و خێزانەکەی هاتنە هەرێمی کوردستان و بە بێ هیچ کێشە و گرفتێک لە هەولێر دەژین.