فازڵ نەبی دەڵێت مووچە دابەش ناکرێت

شارەزایەکی ئابوری و بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان زیاتر دوا دەکەوێت.

فازڵ نەبی بە ڕۆژنامەی سەباح ی ڕاگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی لە بەردەستدا نەماوە و ئەوەش کە لە بەغداوە دێت تەنیا بۆ دابەشکردنی مووچەیە و خەرجییەکانی دیکە وەک بارگرانییەک بە سەر هەولێرەوە ماوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو پارەیە بە پێی ڕێکەوتنەکان بڕیار بوو بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێت بە شێوەی درووست ڕادەست نەکراوە و بەم هۆیەشەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم زیاتر دوادەکەوێت.