فازڵ ماستاوچی خۆیی دەرخستەوە

فازڵ بەشارەتی کە بە بڕیاری مەسرور بارزانی لە بەرپرسی لقی 12 ی پارتی لە هەڵەبجە دوورخرایەوە، ئێستا بە شێوەیەک ماستاوچێتی بۆ بنەماڵەی بارزانی دەکات کە هەموو بینەرێکی هێناوەتە کاردانەوە.

بەشارەتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا یەکسەر گۆڕانی بە بەژن و باڵای بارزانییەکاندا خوێند و مەسعود بارزانی وەک ڕابەر و مەرجەعی تەواوی کورد ناساند.

ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر مەسعود بارزانی بڕیار بدات تەنانەت سڵاوی سەر جادەی بەرپرسان و کادیرانی یەکێتی ناکەین.

فازڵ بەشارەتی هەروەها مەسعود بارزانی بە میهرەبانترین پیاوی کوردستان ناو برد.