فازڵ بەشارەتی هەڕەشەی شێواندنی دۆخی عێراق دەکات

بەرپرسی پێشووی لقی 12 ی پارتی لە هەڵەبجە هەڕەشەی شێواندن و تێکدانی دۆخی عێراقی کردووە.

فازڵ بەشارەتی کە بەردەوام وەسفی بارزانییەکان دەکات بۆ ئەوەی پلە و پۆستێکی پێببەخشنەوە، ئەمجارە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە هێرشەکان و بیەوێت ماڵمان تێک بدات، ئێمەش دەتوانین ماڵیان تێک بدەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە پارتی دەتوانێت ئەم دۆخە لە عێراق بشێوێنێت.

بەشارەتی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە خەڵکی کوردستان حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بە مەرجەعی خۆیان دەزانن.