غالب محەمەد: ئەم دەسەڵاتە چەتەیە و باشترە بڕووخێت

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە دەسەڵاتێک دژی خەڵکەکەی بێت بڕووخێت باشترە لەوە بە ناوی بازرگانی کوردایەتییەوە بمێنێتەوە.

غالب محەمەد دەسەڵاتی هەرێمی بە چەتە ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە لە پرۆژەی هەژماری ئەودا تەواوی بانکە فاشیلەکانیان جگە لە دوو بانکی عێراقیی ڕەشید و ڕافیدەین داناوە بۆ ئەوەی بندیوار و سوری و ئێرانییەکان مووچەکانیان وەربگرن و کەس بەوان نەزانێت.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەم دەسەڵاتە چەتەیە لە دژی خەڵکە و باشترە بڕووخێت.