عەلی عەونی هێرش دەکاتە سەر شەهید سەردەشت عوسمان

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەوپەڕی بێ ئەخلاقییەوە هێرشی کردووەتە سەر شەهید سەردەشت عوسمان و ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕۆژنامەنووس نەبووە.

عەلی عەونی کە بە پیاوە بێ عەقڵەکەی پارتی ناسراوە، سەبارەت بە گیراوانی بادینان ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی دەستگیر کراون ڕۆژنامەنووس و چالاکوان نەبوون و جاسوسی پەکەکە بوون.

ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەروەها هێرشی کردووەتە سەر شەهید سەردەشت عوسمان و ڕایگەیاندووە کە ئەویش ڕۆژنامەنووس نەبووە و با بڕۆن کتێبێک یان چوار وتاری ئەو بێنن.