عەلی حەمەساڵح: مەسرور بارزانی درۆ دەکات

لە سەر دۆخی کفری و بەڵێنەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە خەڵکەکەی، ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە مەسرور بارزانی درۆ دەکات.

عەلی حەمەساڵح لە وەڵامی پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا ڕایگەیاندووە کە خزمەتکردنی قەزای کفری پێویستی بە پرۆژەیە نەک پێکهێنانی لێژنە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی حکومەت باس لە تەواوکردنی 160 پرۆژە بە بودجەی 604 ملیار دیناری لە گەرمیان دەکات، بەڵام شتی وا نەبووە و بە هیچ شێوەیەک وا نەکراوە.

مەسرور بارزانی لە وەڵامی داواکاری و ناڕەزایەتییەکانی دانیشتووانی کفری، ڕایگەیاندووە کە لێژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی کێشەکان پێکهێناوە.