عەلی حەمەساڵح: مووچە بە ئەنقەست دابەش ناکرێت

پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم بە ئەنقەست مووچەی مووچەخۆران دابەش ناکەن.

عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندووە کە پارتی و یەکێتی پارەیان هەیە و بە ئەنقەست مووچە دابەش ناکەن.

ڕاشیگەیاندووە کە پارتی و یەکێتی سی ساڵە پارەی نەوتی کوردستان دەبەن و ئێستا ئامادە نین دەست بە گیرفانی خۆیاندا بکەن و مووچەی دوو مانگ بدەن.