عەلی جەوانمەردی، خوێڕی، دەم پیس و کۆنە سیخوڕ

ساڵانێکە زۆڵە کوردێک بە ناوی عەلی جەوانمەردی بووەتە دارەدەستی ئەمریکا، ئیسرائیل، تورکیا و ئەوانەی دژە کوردن، تەنانەت بنەماڵەی بارزانیش. ئەو لە هەر شوێنێکەوە پارەی پێبگات دەست بە هاشوهوش و درۆ و بوختان و پڕوپاگەندەکانی دەکات.

عەلی جەوانمەردی کە خۆی بە شرۆڤەکار و ڕۆژنامەنووس دەناسێنێت، لە ڕاستیدا بەکرێگیراو و سیخوڕە و ئیش و کاری تەنیا بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانە. لە پاراستنی پارتییەوە تا میتی تورکیا و مۆسادی ئیسرائیل و سی ئای ئەی ئەمریکا.

ئەم کۆنە سیخوڕە لە پێناو ئەو پارەی وەریدەگرێت و ئەو پلانەی بۆی دیاری دەکرێت ئامادەیە دەیان کەس بە کوشت بدات.

ڕۆژێک لە هەرێمی کوردستان بە پارەی پارتی شەڕ و دژایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات. ڕۆژێک بە پارەی ئەمریکا شەڕی ئێران دەکات، ڕۆژێک بە پارەی میتی تورکیا بەردەبێتە گیانی پەکەکە و گەریلاکانی و ڕواڵەتی ڕاستەقینە و بەکرێگیراویی خۆیی بۆ هەمووان ئاشکرا کردووە.

ئەم ڕوو ڕەشە لە نوێترین دەم پیسی خۆیدا هێرشی توندی کردووەتە سەر دانیشتووانی بێ تاوانی غەزە و بە ئاشکرا پشتیوانی لە ئیسرائیل کردووە.

عەلی جەوانمەردییە هیچ و پوچ، ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی لە غەزە کوژراون چەکداری حەماس بوون. ئەی خوێڕی و خۆفرۆش، ژن و منداڵە بێ تاوانەکانی غەزە چەکدارن یان کەسێکی ئاسایی؟ چەکداری حەماس لە کوێ کوژراوە؟ لەو زیاتر لە 7 هەزار کوژراوەی غەزە 50 کەسی حەماسی تێدا نەبووە.

خوێڕییە بەکرێگیراوەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل غەزە داگیر دەکات و پاشان لە حزبوڵڵای لوبنان و ئێران دەدات.

با شتێکی بیر بێنینەوە. لەبیری ماوە لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی ئێران چۆن باسی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دەکرد؟ چۆن کوڕی گەنجی خەڵکی لە پێناو وەرگرتنی پارە لە ئەمریکییەکان بە کوشت دەدا؟ کوا ڕووخانی ئێران؟ کوا ئەنجامی درۆکانت؟ ڕیسوابوونت چ بەڵگەیەکی دەوێت؟

ئێستاش شەڕی حەماس و فەڵەستینییەکان دەکات بۆ ئەوەی کە پارەی زیاتر لە ئیسرائیل و مۆساد وەربگرێت. لەمەشدا بە شتێک ناگات و دیسانەوە شکست و سەرشۆڕی بەرۆکی دەگرێت.

لە ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ی کەرکوک بە هەمان شێوە بۆ دژایەتی یەکێتی بەکرێگیرا. بەڵام هیچی پێنەکرا و یەکێتییەکان هەڕەشەی بڕینی لوت و گوێیان لێکرد و توانای مانەوەی لە دیوەخانەکەی بارزانیش نەما و بۆ ئەمریکا گەڕایەوە.

لە خۆپێشاندانەکانی ئێرانیش هەموو پەلەقاژە و قسەکانی بە درۆ دەرچوو و هیچی سەری نەگرت.

ئەمجارەش خوێنی ڕژاوی ژن و منداڵە بێ تاوانەکانی غەزە زیاتر ڕیسوای دەکات. کۆنە سیخوڕ مردنت باشترە لەوەی بۆ پارە وەها ویژدان و مرۆڤایەتیت هەڕاج کردووە.