عەلی تەتەر چووە ڕیزی درۆزنەکانی پارتی

ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی پارتی لە حیزب و حکومەت بە درۆکانیان بوونەتە جێی گاڵتەجاڕیی خەڵک.

لە نوێترین نموونەدا عەلی تەتەر پارێزگاری هەولێر درۆیەکی گەورەی کردووە کە کاردانەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە دواوە بووە.

عەلی تەتەر ئاماژەی بەوە داوە کە ئەورووپییەکان و بیانییەکان بە گشتی سەرسامن بەو پێشکەوتنەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.

ڕەنگە ئاماژەی پارێزگاری دهۆک بەو هەموو پێشکەوتنە بێت کە لە بوارەکانی وەک دواکەوتنی مووچە، نەبوونی ئاو و کارەبا و سووتەمەنی، لافاوەکەی هەولێر، ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و زۆر نموونەی دیکەدا دەبینرێت. پێشکەوتنەکان هێندە زۆر و ڕوونن کە بیانییەکانی سەرسام کردووە و داواکاری کۆچکردن بۆ هەرێم بە شێوەی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.