عەلی باپیر: هەرێمی کوردستان پڕە لە زوڵم و گەندەڵی و تاوان
عەلی باپیر لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە ڕایگەیاند کە ستەم و خەراپەکاری هەرێمی کوردستانی زۆر بێهێز کردووە و ئەگەر لە زووترین کاتدا چارەسەر نەکرێت، لەوەی ئێستاش بەرەو خەراپتر دەچێت و لایەنە دەسەڵاتدارەکان ئەگەر دەیانەوێت بمێننەوە دەبێت دەست و برد بکەن لە چارەسەری کێشە و گرفتەکان.