عەتا سەراوی: سەر و ماڵی کەس لە هەرێمی کوردستان پارێزراو نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئاماژە بە کوژرانی نیاز دەرگەڵەیی وتی کە کەسمان هەست بە ئەمان و ئاسایشی خۆمان ناکەین.

عەتا سەراوی لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە کە هیچ یەک لە بەرپرسانی یەکێتی هەست بە ئەمان و ئاسایشی سەر و ماڵمان ناکەین.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی داوای لە بەرپرسە حیزبی و حکومییەکان کردووە بکوژی نیاز دەرگەڵەیی بدۆزینەوە و بە سزای یاسایی بگەێنن.

کوشتنی خەڵک لە هەرێمی کوردستان بە هۆی لاوازبوونی حکومەت و نەبوونی سەروەری یاسا و سیستەمی خێڵەکی بووەتە دیاردەیەکی گەورە.