عەبەی کوێخا موبارەک لە پارتی جیا دەبێتەوە؟

پەیوەندییەکانی عەبەی کوێخا موبارەک و پارتی تەقەی تێکەوتووە و بە توندی ڕەخنەی لە ئەندامان و سەرکردایەتی ئەو حیزبە گرتووە.

عەبدوڵا کوێخا موبارەک بەرامبەر بە پارتییەکان ڕایگەیاندووە کە مەمنونتان نیم بە خۆتان و حیزب و سەرکردایەتیتان بێمنەت بن و هەر چیتان داوە پێم و بۆم کراوە لێمی بسێننەوە.

لە نووسینێکی عبەیە کوێخا موبارەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک هاتووە کە نەهاتووم لە حیزبەکەتان بپاڕێمەوە تا وەرم بگرێت بەڵکوو چەند جارێک لە لایەن کەمال ناکەرکوکی و لقی 19 ی چەمچەماڵ لە سەر داوای مەسرور بارزانی داوام لێکرا بچمە ڕیزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە تا ئێستا هیچ پلە و پۆست و ئیمتیاز و مووچە و نەسریە و سەیارە و پرۆژەم لە حیزبەکەتان وەرنەگرتووە، ئەوەی هەیە و کراوە پارتی 600 گەنجی چەمچەماڵ و کەرکوکی بە ناوی فوجێک دامەزراندووە کە زۆربەیان کوڕ و ئەندام و لایەنگری خۆتانن و ڕەنگە هەر بیست کەسی لە خزم و خێزانی من بێت.