عەبدوڵڵای موهتەدی لە خەو هەستاوە و داوای لێژنەی لێکۆڵینەوە دەکات
ناوبراو کە بە ناو سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەکات و خۆی وەک پیاوماقوڵی کوردی ئێرانی دەناسێنێت، ڕایگەیاندووە کە دەبێت لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە سەر کوژرانی ئەو دوو کەسە لە کەمپی کۆمەڵە پێک بێت.
بۆ ئاگاداری شوێنکەوتووەکەی ڕەزای پاڵەوی و ئەوانی دیکە، دە لێژنەش پێک بێت ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کۆمەڵە چارەسەر ناکرێن و ئەوەتە ڕەزا کەعبی بە دەرکردنی عومەری ئیلخانیزادە خۆیی وەک سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ناساندووە و لە داهاتووشدا چەندین باڵ و تاقمی دیکە لە کۆمەڵە جیا دەبێتەوە و شتێک بەو ناوە نامێنێت.