عەبدولڕەحمان مستەفا: کورد لە کەرکوک بێ دەسەڵاتە

پارێزگاری پێشووتری کەرکوک ڕایگەیاند کە کورد لە ئێستای کەرکوکدا هیچ دەسەڵاتێکی نییە و بە تەواوی لاوازە.

عەبدولڕەحمان مستەفا ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتی کوردی لە هیچ شوێنێکی کەرکوک نەماوە و دامودەزگاکانیش بە دەستی کوردەوە نین.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە 41 کورسییەوە بۆ 16 کوردی بە کۆتاوە کەمکراوەتەوە و ئەمەش وایکردووە کە کورد بۆ گەیشتن بە کورسییەکان ڕوبەڕوی دۆخێکی قورس ببێتەوە.

پارێزگاری پێشووتری کەرکوک هەروەها ڕایگەیاندووە کە پەرتەوازەیی و چەند لیستی زیانێکی زۆر بە دەنگی کورد دەگەێنێت.