عەبدوللەتیف سەلەفی هەڕەشە دەکات

ڕێبەری سەلەفییەکانی کوردستان لە حەج گەڕاوەتەوە و هەڕەشە لەو کەسانە دەکات لەم ماوەیەدا لێدوانیان دژی سەلەفییەکان داوە.

عەبدوللەتیف سەلەفی لە فەیسبووکەوە پەیامی هەڕەشەکەی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە هاتووەتەوە و ئامادەیە ڕوبەڕوی ئەوانە ببێتەوە کە لەم ماوەیەدا سەلەفییەکانیان وەک داعش ناو بردووە.

لە پەیامەکەی عەبدوللەتیف سەلەفیدا هاتووە کە هاتوومەتەوە و ئێستا ئەو پیاوانە لە کوێن تەحەداکەیان ببەنە سەر و ڕوبەڕوی خۆم ڕاستی قسەکەیان بۆ خەڵکی کوردستان بسەلمێنن، باشتریشە هەر پێنجیان پێکەوە بن بۆ ئەوەی کە بە یەک جار ئەم بابەتە یەکلایی بکەینەوە.

چەند کەسایەتییەکی سیاسی و ئائینی کوردستان بە تایبەت ئەبوبەکر کاروانی لە سەرکردەکانی پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە سەلەفییەکانی کوردستان وەک داعشی بێ چەکن.