عێراق لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی پەیامێکی پەیامێکی توند دەداتە تورکیا

عەلی بەنداوی، ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند” بەخستە خوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی توركیا لە كەركوك، عێراقییەكان پەیامێكی بەهێزیان ئاڕاستەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و توركیا كردوە كە عێراقییەكان توانانی پاراستنی ئاسمانی وڵاتی خۆیان هەیە و بۆ بەرگری كردنیش لەوڵات پێویستان بە هێزی بێگانە نەماوە.

 

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە تورکیا كرد كە؛ بەباشی بیر لە پەیامی عێراقییەكان بكاتەوە و دەسبەجێ پێشێلکارییەکانی بۆسەر خاك و ئاسمانی وڵات رابگرێت.

بەنداوی رونیشیكردەوە” ئیشی عێراق و عێراقییەكانە كە نایانەوێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەگشتی و بەتایبەتی دراوسێكان تێكبدەن و هەمیشە خۆی لە كێشە و ململانێكانیش دور دەخاتەوە، بەڵام لایەنی توركی عێراق ناچار دەكات بڕیای دیكە بدات.