عێراق ئەندامانی گرووپە نەیارەکان ڕادەستی ئێران دەکات
ئێران بە حکومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە کە پێویستە خاڵ بە خاڵی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوانیان جێبەجێ بکرێت بە تایبەت ئەوەی کە داوای ڕادەستکردنی ئەو ئەندامانەی گرووپە نەیارەکانی کردووە کە پێشتر لە چوارچێوەی لیستێکدا بە بەغدای داوە.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایانگەیاندووە کە ئێران لیستێکی لە ئەندامانی باڵای گرووپە نەیارەکان بە بەغدا داوە و داوایکردووە کە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەدا ڕادەستیان بکات.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، عێراق ڕایگەیاندووە کە کۆی گشتی بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی ئێراندا جێبەجێ کردووە و تەنیا ڕادەستکردنی ئەندامانی گرووپە نەیارەکان ماوە کە ئەویش جێبەجێ دەکرێت.