عیرفان عەبدولعەزیز بۆ دڵخۆشکردنی پارتی کەوتە دژایەتیکردنی بەغدا

ڕابەری باڵێکی بچووکی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ دڵخۆشکردنی پارتی کەوتە دژایەتیکردنی حکومەتی بەغدا.

عیرفان عەبدولعەزیز ڕایگەیاند کە عێراق دژایەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەمەش لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە بووەتە یاسا و هەر کات بەهێز بن هەوڵی لاوازکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەن.

ڕابەری باڵێکی بزوتنەوەی ئیسلامی وتی کە پێویستە عێراق وڵاتێکی دەستووری بێت و هێز لە نێو هێزدا نەبێت، لە بەر ئەوەی کە ئەمانە بۆمبی تەوقیتکراون و لە هەر کاتێکدا بێت دەتەقێتەوە.

عیرفان عەبدولعەزیز بە بێ ئەوەی کە ئاماژە بە هیچ کێشە و گرفتێک لە هەرێمی کوردستان بدات، ڕایگەیاند کە لە عێراقدا دەوڵەت لە ناو دەوڵەت و هێز لە ناو هێز درووست بووە.