عومەری سەید عەلی: ئابوری سەربەخۆ سەری کوردستانی خوارد

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە بەسیاسیکردنی بودجە و مووچە بە هۆی سیاسەتی هەڵە و ئابوری سەربەخۆیە.

عومەری سەید عەلی لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە دووەم کۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ گەورەترین زیانی بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشدا کە لە پاش ڕووخانی بەعس هیچ کات هێندەی ئێستا قەوارەی هەرێم لە بەردەم مەترسی دابەشبوون و هەڵوەشاندنەوەدا نەبووە.