عوسمان حاجی مەحمود دژی پەیوەندییەکانی گۆڕان و بارزانییەکانە

سەرکردەیەکی ناڕازی بزوتنەوەی گۆڕان چەندین مەرجی گەڕانەوەی بۆ ناو ئەم بزوتنەوەتە داناوە.

عوسمان حاجی مەحمود بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە دەبێت بزوتنەوەی گۆڕان پاشەکشە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.

ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت بزوتنەوەی گۆڕان لە پاش هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە کابینەی داهاتوودا بەشداری نەکات.

ئەمەش بە واتای پچڕانی پەیوەندییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیمۆکراتی کوردستانە.