عالیە نەسیف گەندەڵییەکی دوو گەورە بەرپرسی کورد ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دوو سیاسیی گەورەی کورد 3 ملیۆن تۆن گەنمیان بە حیسانی بەرهەمی ناوخۆیی هاوردە کردووە.

عالیە نەسیف ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕە گەنمە بە حسێبی بەرهەمی ناوخۆیی هاوردەکراوە و ئەردۆغان نهێنییەکەی ئاشکرا کردووە، ئەویش کاتێک کە شاندی عێراق باسی پرسی کەمبوونەوەی ئاویان کردووە، پێی ڕاگەیاندوون کە ئێوە 5 ملیۆن تۆن گەنمتان کڕیوە کە 3 ملیۆن تۆنی لە هەرێمی کوردستانەوە بووە و بە حسێبی بەرهەمی ناوخۆیی تۆمار کراوە و کەواتە کێشەی کەم ئاویتان نییە.

عالیە نەسیف ناوی ئەو دوو بەرپرسەی ئاشکرا نەکردووە و تەنیا ڕایگەیاندووە کە بەرپرسی سیاسی باڵای کوردن.