عالیە نەسیف پلانێکی پاراستنی پارتی لە بەغدا ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، پلانێکی دەزگای هەواڵگری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لە بەغدا ئاشکرا کرد.

عالیە نەسیف ڕایگەیاندووە کە دەزگای پاراستنی پارتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب بە کرێ دەگرێت بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران بکەنە ئامانج و ئەوان بێدەنگ بکەن.

ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پرسیاری کردووە کە بۆ دەبێت ئەم پەرلەمانتارانە بە تایبەتی بە ئامانج بگیرێن؟ دوایین پلانەکانی ڕیفراندۆمچییەکان چییە؟

ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاندووە کە پاراستنی پارتی بەکرێگیراوەکانی خۆی لە ژێر ئاڵای ڕۆژنامەنووساندا بۆ بە ئامانجگرتنی کەسایەتی و لایەنەکانی دیکە بەکار دێنێت.