شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە کەمپی کۆمەڵە
شەڕەکە کاتژمێر 7 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 22 ی حوزەیران بووە و کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان هەر یەک لە عومەری ئیلخانیزادە و عەبدوڵڵا موهتەدیی بە هەڵگیرسانی ئەو شەڕە و تەقەکردن لە فێرگە و کەمپەکە تۆمەتبار کردووە.
بە هۆی شەڕەکەوە دوو ئەندامی کۆمەڵە بە ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
کۆمەڵە نەک تەنیا یەکینەگرتووەتەوە بەڵکوو لە ئێستادا باڵێکی دیکەی بە ناوی هێڵی سێهەم بە سەرۆکایەتی ڕەزا کەعبی لێ جیابووەتەوە.