شەڕە قورسەکەی سەرۆک و جێگر
به‌یاننامه‌كه‌ى یه‌كێتی له‌سه‌ر قوباد تاڵه‌بانى حساب كراوه. وه‌ڵامه‌كانى پارتى و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌وكاته‌دا ( كێشه‌ى مووچه له‌گه‌ڵ به‌غدا)، ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك له جێگره‌كه‌ى زۆر توڕه‌یه. پێناچێت له هه‌فته‌كانى ئاینده‌ش كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌موو شتێك بكه‌وێته دواى هه‌ڵبژاردنى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ.
هه‌تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن هیچ رێگرییه‌كى سیاسى و یاسایى له به‌رده‌مدا نییه و له كاتى خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام شه‌ڕه قوڕسه‌كه ده‌كه‌وێته دواى هه‌ڵبژاردن و پڕۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ئاڵۆز و درێژخایه‌ن ده‌بێت. ئه‌مجاره كردنه‌وه‌ى گرێ كوێره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو وا به سانایى ناكرێته‌وه.
پارتى برینداره و یه‌كێتیش به‌رده‌وامه له فشار دروست كردن، هه‌ردوولا لیستى سێبه‌ریان له دژى یه‌ك دروست كردووه. به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى هه‌ردوولاش له دژى یه‌كتر زۆر تونده، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌گه‌رى پێكدادانیش له ناو هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن هه‌یه.