شەڕەکەی کەمال کەرکوکی و عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک

پارتییەکانی سنوری کەرکوک بووەتە شەڕیان و دۆخی ئەم حیزبە هێندە شڕە کە یەکتر بە دەیان جۆر تۆمەتبار دەکەن.

بە هۆی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک شەڕی گەورە کەوتووەتە ناو بەرپرسان و کادیرانی پارتی لەو شارە و بە توندی هێرش دەکەنە سەر یەکتر.

ئەم دۆخە وایکردووە کە کاندیدەکانی پارتی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان سار و سڕ بن وەک پێویست نەبن، ئەم شەڕەش بە تایبەت لە نێوان کەمال کەرکوکی و عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک ڕوویداوە.

شڵەژاوی دۆخی پارتی لە کەرکوک وایکردووە کە نامەیەک ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی حیزبەکە بکرێت و تێیدا هاتووە کە کاندیدەکانی پارتی لە کەرکوک نەناسراو و کەم ئەزموونن و ڕووی ناوی خەڵکیان نییە.

کەمال کەرکوکی بە نامەکەی زانیوە و ڕاستەوخۆ بانگی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە دەبێت خۆی و کوڕەکانی بچنە کەرکوک و هاوشانی کاندیدەکانی پارتی بانگەشە بکەن.

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکیش بە کەمال کەرکوکیی ڕاگەیاندووە کە ئێوە مەگەر ناڵێن ڕێکەوتنمان کردووە و کەرکوک ئێستا ئازادە و بە کەیفی خۆمان ئاڵای کوردستان هەڵدەکەین، فەرموو ئەگەر پیاوی خۆت بڕۆ کەرکوک بۆ بانگەشەکردن.

عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک بە کەمال کەرکوکیی ڕاگەیاندووە کە من لە چەمچەماڵ خزمەتی پارتی دەکەم نەک کەرکوک، ئەوەش کەمال کەرکوکیی زۆر توڕە کردووە و پێی وتووە کە تۆ بە کەڵکی هیچ نایەیت و فشەیت و خۆزگە هەر گۆڕان بویتایە.