شەڕەکەی کۆمەڵە گەرمتر دەبێت

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پاش شکستی پلانی یەکگرتنەوە و شەڕەکەی ئەم دواییە، بە فەرمی دەرکردنی عومەری ئیلخانیزادە و دەستنیشانکردنی ڕەزا کەعبیی وەک سکرتێری نوێ ڕاگەیاند.

لە ڕاگەێندراوی کۆتایی پلنیۆمی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستاندا هاتووە کە ڕەزا کەعبی بووەتە سکرتێری نوێ و کۆتایی بە پلانی یەکگرتنەوەش لە گەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هێنراوە.

هەروەها فەریبا محەممەدی وەک وتەبێژی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستنیشان کراوە.

ڕۆژی 22 ی حوزەیران هەر دوو باڵی کۆمەڵە بوو بە شەڕیان و لە ئاکامدا دوو ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.