شەڕەکەی پارتی و یەکێتی گەیشتە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان

پارتی و یەکێتی کە حوکمی هەرێمی کوردستان دەکەن، لە هەر بوارێک و لە هەر دامەزراوەیەکدا هەموو کات لە شەڕ و ململانێدان.

شەڕەکەی ئەمجارەی پارتی و یەکێتی ئەوەیە کە نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سکرتێری لقی سلێمانی ئەم سەندیکایە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و جێگرەکەشی ئەو بڕیارەی ڕەتکردووەتەوە.

لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیش دیسانەوە بابەتی زەرد و سەوز هاتووەتە پێشەوە. ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کە کەسێکی پارتییە، ڕایگەیاندووە کە کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانیی ئەم سەندیکایە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

لە بەرامبەردا بژار حەکیم جێگری نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە وەک لیسی سەوز لە سەندیکا پابەندی بڕیارەکەی ئازاد حەمەدەمین نابن و کاروان ئەنوەر لە کارەکەی بەردەوام دەبێت.