شەڕەکەی مەسرور بارزانی و ئومێد خۆشناو لە سەر چی بووە؟
مەسرور بارزانی لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاندووە کە هەولێری پایتەخت ڕوبەڕوی دوو کێشەی جیدی بووەتەوە، لە وەرزی هاویندا بێ ئاوە و لە وەرزی باریندا بە دەست لافاوەوە دەناڵێنێت.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پاش ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو و زیانەکانی لافاوەوە، چاوەڕوان دەکرا کە کێشەکانی هەولێر چارەسەر بێت و خەڵک هیچ مەترسییەک لە سەریان نەبێت بەڵام پارێزگار هیچ پلانێکی بۆ ئەوە نەبووە و ڕایگەیاندووە کە کێشەکە وەک خۆی ماوەتەوە.
بارزانی ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیاریەتی هەر کێشە و گرفتێک بۆ هاووڵاتیان دەکەوێتە ئەستۆی پارێزگاری هەولێر.