شەڕی شازادەکان پارتی بەرەو کوێ دەبات؟

شەڕی باڵەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان تەنیا لای نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی نییە، بەڵکوو چەندین باڵ و شەڕی دیکە لە ناوخۆی پارتیدا دەبینرێت، وەک ئەو شەڕەی لە نێوان مەسرور بارزانی و مەلا مستەفا بارزانیدا هەیە و ئێستاش شەڕی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و ئارین مەسرور بارزانیی پێ زیاد بووە.

ئیدریس بارزانی میراتگری سیاسی هێڵی ئیدریس مستەفا بارزانی و کوڕی گەورەی نێچیرڤان بارزانییە. ئەو خاوەنی بانک و کۆمپانیای بیناسازی و گەشتیاری و زانکۆ و بزنێسی هایکلاسە. هەروەها یەکێک لە بەهێزترین کاراکتەرە سیاسی و ئابورییەکانی ناو بنەماڵەی بارزانییە.

ئیدریس بارزانی پێچەوانەی ئارین بارزانیی خاڵۆزای، بە شێوەیەکی نەرم و کراوە لە گەڵ چیاوانی برای سیاسەت و بارزانی دەکەن، پێچەوانەی ئارین کە زۆر جار بە دزی مەسرور بارزانییەوە کار دەکات، ئەو تەنانەت بۆ کڕینی هەر شتێک پرس و ڕاوێژ بە نێچیرڤانی باوکییەوە دەکات. ئیدریس بارزانی پێچەوانەی ئارین بارزانی هیچ کات نمایشی خۆشگوزەرانی خۆیی بۆ خەڵک نەکردووە، پێچەوانەی ئارین پارە ناداتە چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کچە مۆدێل و سەماکەرەکان.

ئیدریس بارزانی لە گەڵ ئامۆزاکەی بە ناوی مەتین بارزانی سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی باڵەکەی نێچیرڤان بارزانین و سەرەتا بە کاری بازرگانی و ئابوری دەستیان پێکردووە.

ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا کەسە نزیکەکانی خۆیی کۆکردووەتەوە و پێی ڕاگەیاندوون کە دەبێت لایەنگرانیان لە ناو پارتی کارا بکەنەوە، هەر بۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان بەو پلانە کردووە و بەرە بەرە کار لە ناو زانکۆکان و ڕێکخستنەکانی پارتی دەکەن.

ئیدریس و چیاوانی برای سەردانە کۆمەڵایەتییەکانیان دەستپێکردووە و بە قسەی خۆش و پێکەنینەوە بە پێچەوانەی ئارین بارزانییەوە لە گەڵ گەورە و ڕیش سپی و کەسایەتییەکانی دەڤەری بارزان کۆدەبنەوە و بەمەش پێگەی خۆیان بەرەو بەهێزبوون دەبەن.

ئیدریس بارزانی پەیوەندییە بارزگانییەکانیشی هێندە زیاتر کردووە کە لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان خاوەنی بەهێزترین پێگەیە و لە کۆمپانیای سەڵاحەدین کە لە گەڵ مەتینی ئامۆزای بەڕێوەی دەبەن بە ملیاران دۆلاریان کۆکردووەتەوە و لە ئیدارەی سیاسەتدا بەکاری دەهێنن.

ئەو دەیەوێت پەل بەرەو سیاسەت بهاوێت، بڕوای وایە کە دەبێتە جێنشینی باوکی، ئەگەرچی مەسعود بارزانی هێندەی ئارین بارزانی بایەخی پێنادات بەڵام لایەنگرانی نێچیرڤان هیوایان بەو هەیە کە داهاتووی پارتی و بنەماڵەی بارزانییە. ئەم ململانێ نوێیەش پارتی و داهاتووەکەی بەرەو شەڕی بە ناو شازادەکان دەبات.