شەرمەزارییە گەورەکە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم
بۆ بێدەنگ بوونیان لە ئاست ئەو هەموو تاوانە نامرۆڤانەیەی بەرانبەر بە خاک و گەلێکی مەزڵوم دەکرێت، کە لەسەر زێدو بابوباپیرانی خۆیان لەلایەن دەوڵەتی فاشی تورکەوە جینۆساید دەکرێن .
لەگەڵ بەردەوامی هێرشە داگیركارییەكاندا، دەوڵەتی تورك بە دەیان كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی عێراقەوە و زیاتر لە ١٠٠ بنكە و بارەگای سەربازی لە عێراقدا داناوە.
جگە لە هێرشكی زەمینی، دەوڵەتی تورك هێرشە ئاسمانییەكانی بە فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەردەوامە و لەگەڵ زیانە مادییەكاندا چەندین هاوڵاتی بونەتە قوربانی.
پێشێلکردنی خاکی ھەرێمی کوردستان لهلایهن ئهرتهشی تورکهوه نەک تەنھا دەبێت بهزمانێکی توند شهرمهزار بکرێت، بەڵکو دەبێت بەپەلەش داوای وەستاندی بکرێت، نەفرەت بکرێ لە چاوساغی داگیرکەران، جا هەر كەس و لایەنێكی سیاسی بێت، سەلمێندراوە مێژوو ڕەحم بەكەس ناكات.
ئەم هێرش و پێشێلکردنە تەجاوزە و دەست درێژی سەروەری عێراقە، بەپێی ماددەی ١١٥ لە دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقدایە بێتە دەنگ بە ھاوکاری لەگەڵ حکومەتی ھەرێم.
بەڵام بەداخەوە بێدەنگی بەرپرسانی عێراق و ھەرێم بەرامبەر هێرشەكانی سەر عێراق زیاتر دەرگای بەڕووی هێرشە زەمینی و ئاسمانییەكانی دەوڵەتی توركدا بۆسەر هەرێمی كوردستان و پێشێلكردنی سەروەری و سیادەی عێراق واڵاكرد.
ئەم هێرشە بە هەموو پێوەدانگە سیاسی و یاسا نێودەوڵەتیەکان بە پێشێلکردن و داگیرکردنی خاکی عێراق دادەنرێت.
بۆیە نابێت بههیچ شێوهیهک لێی قەبوڵبکرێت، کە تا هەنوکەش خاوەن سەروەری خۆیەتی و له ههمان کاتدا ئهم ته حهدایه وهکو ههڕه شهیهکە له پهیوهندیه مێژوویهکانی نێوان گهلانی ناوچەکە بە گشتی و گەلانی تورکیا وعێراق بە تایبەتی.
بۆیە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بە پێشێلکردنی یاسای نیودەوڵەتی لەقەڵەم دەدرێت، چونکە ئەو یاسایەی کە لە ساڵی 1991 هوه بووە هۆکاری سەرەکی دروست بوونی هاوپەیمانیەتی لە نێوان زیاتر لە 36 وڵاتانی رۆژئاو او رۆژهەڵات لە دژی داگیرکردن و بەزاندنی سەروەری دەوڵهتی کوەیت لە لایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو. بەو پێوەرە سیاسی ویاساییە دەبێت توركیا بەداگیر کەر ئاژمار بکرێت لە پێشێلكردنی سەروەری خاکی عێراق، لەبەر ئەوەی حكومەتی توركیا بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان تەنها بۆی هەیە سنوری خۆی بپارێزێ، بۆی نیە سنوری ووڵاتێکیتر ببەزێنێ، بۆیە ئەگەر سیاسەتی دووفاقی نەبێت ئەوا بە پێی ئەو یاسایە هەرداگیر کاریەک دەبێت هەمان چارەنووسی ڕژێمەکەی صدامی گۆڕبەگۆڕی ببێت.
ھەردوو حکومەتەکەی سودانی و بارزانی لە بەرانبەر ئەم دەست درێژیەی تورکیا هیچ هەڵوێستێکی کردارەکیان نەبووە، تەنانەت وەک ووڵاتێکی بێ لایەنیش ئیدانەیان نەکردووە.! ئەم هەڵوێستە پڕشەرمەزاریەی بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو ناوچە داگیر كراوانە بە بەشێک لە خاکی ووڵاتەکەیان نازانن .!!
ئەوەی تورکیا لە باشوری کوردستان دەیکات بە ئاشکرا داگیر کردنی ھەرێمی کوردستانی عێراقە و بۆ دژایەتی و نەمانی قەوارەی ھەرێمی کورستانە ، ئەم دەست درێژیکردنە بۆ سەرخاکی کوردستان تایبەت ( ناوچەی بادینان)، ئەم پێشێلكاریە یاسا نێودەوڵەتیانەی توركیا ڕای گشتی جیهانیشی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.!!