شێرکۆ میروەیس: کورد لە کەرکوک تووشی دەردێکی کوشندە بووە
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پەرتەوازەیی حیزبە کوردییەکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و پێکنەهێنانی لیستێکی هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەردێکی کوشندەیە بۆ کورد.
شێرکۆ میروەیس ڕایگەیاند کە یەکڕیزنەبوونی کورد دەردێکی کوشندەیە و کورد بەم جۆرە ناتوانێت چارەسەری کێشەکانی لە ئێستا و داهاتوودا بکات.
ئاماژەی بەوەشداوە کە برینێکی زۆر بە سەر جەستەی کوردەوەیە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە کورد ئەستەمە بە یەکڕیزی بگات.