شێخ محەممەد شاکەلی: پارتی و یەکێتی خاوەن ئیرادەی خۆیان نین
ئەندامێکی پێشووتری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئیرادەی ڕێکەوتن لای هەر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم نییە و وڵاتانی هەرێمی و دەرەکی بریاردەری ئەو ڕێکەوتنانەن.
شێخ محەممەد شاکەلی وتی کە هاوکێشە دەرەکی و ناوخۆییەکان گرێدراوی یەکترین و ڕێگرن لە بەردەم سەقامگیری هەرێم.
ناوبراو وتی کە بەشێک لە لایەنە دەرەکییەکان دەیانەوێت هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت بەڵام بەشێکی دیکەی ئەوان لە گەڵ هەڵبژاردنەکان نین.
شاکەلی وتی کە پارتی و یەکێتی خاوەنی ئیرادەی بڕیاردان بۆ ڕێکەوتن نین و لە لایەن وڵاتانی هەرێمی و دەرەکی ڕێوشوێنیان بۆ دادەنرێت.