شێخ جەعفەر: وەزارەتی پێشمەرگە ئیفلیج بووە

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی پێشمەرگە لە چاو هاوپەیمانان باش نییە و دەستی دەرەکی و حیزبی تۆخ بووەتەوە و وەزارەتەکە ناتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە کە حکومەت بەرپرسە لەو دۆخەی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە دەگوزەرێت و بە تەواوی لە جێبەجێکردنی ئیش و کارەکانی ئیفلیج و بێ کاریگەر بووە.

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕەخنەی لە مەسرور بارزانی گرتووە و ڕایگەیاندووە کە دەبوایە سەرۆکی حکومەتی هەرێم فەرمانی دەرکردایە وەزیرێک یان جێگری سەرۆکی حکومەت کاروباری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایی بکات.