شۆڕش ئیسماعیل: کە من نەبووم وەزارەتی پێشمەرگە ڕووخا

شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوورکەوتنەوەی لەم وەزارەتە چەندین ڕووداوی گەورە بینراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەتی پێشمەرگە بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕ بووە و بە هۆی کێشە و بەربەستەکانەوە پرۆسەی چاکسازی بەرەوپێشچوونی نەبووە.

وەزیری پێشمەرگە بانگەشەی ئەوەیکرد کە هۆکاری گەڕانەوەی بۆ چارەسەرکردنی ئەو هەموو کێشە و قەیرانەی ناو وەزارەت بووە.