شۆڕش ئیسماعیل لە پرتەپرت بەردەوامە

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەم دواییانە وەک خێر پۆستەکەی پێبەخشراوەتەوە، بانگەشەی درووستکردنی هێزێکی نیشتمانیی کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵانێکە سەرباری هاوکاری و فشاری ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی، پارتی و یەکێتی هێزەکانیان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بە ڕاستەقینە ڕێکنەخستووەتەوە.

شۆڕشی ئیسماعیل بە شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ڕاگەیاندووە کە هێزە سەربازییەکانی هەرێم بە ئامانجی درووستکردنی هێزێکی نیشتمانی ڕێکدەخرێن و ئەو هێزەش لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا دەبێت.

وەزیری پێشمەرگە لە کاتێکدا بانگەشەی درووستکردنی هێزی نیشتمانی دەکات کە نە پارتی و نە یەکێتی ئامادە نین هێزەکانیان ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن و ئەوەش دەزانێت کە بوونی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بەندە بە هێزە چەکدارەکانیانەوە و بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو هێزانە نابن.