شکستێک بۆ دەسەڵاتی کوردی: 700 هەزار قوتابی نەچوونەتە قوتابخانەکان!
ئەحمەد گەرمیانی ڕایگەیاندووە کە لە یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابی لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی 700 هەزار یان لە سەدا 40 ی ئەوان بە هۆی بایکۆتەوە لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان، ڕاپەڕین و پەروەردەی کۆیە نەچوونەتە قوتابخانە.
ڕاشیگەیاندووە کە تا مووچەی مامۆستایان دابەش نەکرێت، پرۆسەی خوێندن دەست پێناکاتەوە.
پرۆسەی خوێندن لە 13 ی ئەیلول لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە بەڵام لە سنورەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی تا ئێستا خوێندن نەبینراوە و لە هەولێر و دهۆکیش مامۆستایان بە هۆکاری ئەمنی توانای ڕاگەیاندنی بایکۆتیان نەبووە.