شکستی ئیدارەدانی هەولێر لە لایەن بارزانییەکانەوە

هەولێر ناوەندی دەسەڵاتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بارزانییەکان و پایتەختی هەرێمی کورستانە. ئەم شارە لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو لەناوچوون دەڕوات و ئیدارەدانەکەی شکستی هێناوە.

لە ماوەی ڕابردوو و بە دیاریکراوی لە چەند مانگی پێشوو، زنجیرە حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە لە شاری هەولێر ڕوویان داوە کە خەڵک و شارەکەی بێزار کردووە. بەرپرسانی هەولێر هەموو کات دەڵێن شۆرتی کارەبا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان بووە بەڵام ئەوە ڕوون ناکەوە کە کێ بەرپرسیارە لەم دیاردەیە کە بەردەوام لە هەولێر دووبارە دەبێتەوە.

کە نمە بارانێکیش دەبارێت لافاو یەکسەر شاری هەولێر دەگرێتەوە و زیانێکی زۆر بە خەڵک دەگات و جێی سەرسوڕمانە کە لە جێی چارەسەرکردنی کێشەکە، بەرپرسان شانازی بە چەند شەقام و کۆڵانێکەوە دەکەن.

بەرپرسانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئاوڕێک لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەولێر و کێشە و گرفتەکانی شارەکە نادەنەوە و بە لایانەوە گرنگ نییە کە ئەم شارە تووشی چەند کێشە و گرفت بووە.

لەم قەیران و کێشانەدا زەرەرمەندی یەکەم و کۆتایی هەر خەڵکە و دۆخەکە پێمان دەڵێت کە ئیدارەدانی هەولێر لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە شکستی هێناوە و بەرە بەرە شارەکە بەرەو لەناوچوون دەڕوات.