شنیار ئەنوەر بۆ مەسرور بارزانی: هاوردەی کاڵای ئێرانی زیادی کردووە

شنیار ئەنوەر دژی هەوڵەکانی مەسرور بارزانی و باڵەکەی لە پارتی بۆ ڕێگری لە هێنانی کاڵای ئێرانی بۆ هەولێر، ڕایگەیاندووە کە لەم ماوەیەدا و پاش بایکۆتەکەی ئەو باڵەی پارتی، هێنانی کاڵای ئێرانی زیادی کردووە.

شنیار ئەنوەر ڕایگەیاندووە کە میدیای باڵێکی پارتی دژی ئەو باڵەکەیتر زانیاری بڵاو کردووەتەوە کە لە دوای هەڕەشەی بایکۆتی کاڵای ئێرانی لە لایەن مەسرور بارزانییەوە، هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی لە حاجی ئۆمەرانەوە بۆ هەولێر زیادی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە پارتییەکان خۆیان خۆیان بە درۆ دەخەنەوە.